TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکیتی ئافرەتانی کوردستان دەکات

سارا
Yazar
📅 12 Aralık 2025 08:05
پەیامی کورد    ...   سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکیتی ئافرەتانی کوردستان دەکات

سەرۆک بارزانی، بەبۆنەی یادی ٧٣ ساڵەی دامەزراندنی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان کرد و ڕایگەیاند: یەکیتی ئافرەتانی کوردستان ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری ھەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەھێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی:

بەناوی خودای بەخشندە و میھرەبان

بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەتی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان، بە ‌بۆنەی حەفتا و سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکیتی ئافرەتانی کوردستان پیرۆزبایی گەرم ئاراستەی ئێوە و ھەموو ئەندامانی رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان و سەرجەم ئافرەتانی کوردستان دەکەم.

یەکیتی ئافرەتانی کوردستان دەستکەوتێکی گرینگی خەباتی نەتەوەیی و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانە کە ڕۆڵێکی بەرچاو و کاریگەری ھەبووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری، پاراستنی مافەکانی ئافرەتان، و بەھێزکردنی پێگەی ئافرەتی کورد. ئەم ڕێکخراوە بە تێکۆشانی بەردەوامی خۆی توانیویەتی دەنگی ئافرەتانی کوردستان بگەێنێت و بەشێکی گرنگ بێت لە خەباتی نەتەوەیی و مەدەنی گەلی کوردستان.

لەو یادەدا پێزانینم ھەیە بۆ خەبات و قوربانیدانی ئافرەتانی کوردستان و ئەو ئەرکەی کە لە قۆناغەکانی خەباتی گەلی کوردستان لەسەر شانیان بووە. دڵنیام یەکیتی ئافرەتانی کوردستان ھەر وەک قۆناغەکانی پێشووتری خەباتی خۆی، لە داھاتووش دا لە بەرەوپێش بردنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان و بەرگریکردن لە ماف و داخوازییەکانی ئافرەتان ڕۆڵی پێشەنگانە دەگێڕێت.

ھیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم

 

مەسعوەد بارزانی

١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٥

Paylas: