Kurdistan
شەهید بوونی گەنجێکی دیكەی کورد لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یە بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
شەهید بوونی گەنجێکی دیكەی کورد لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یە بە دەستی هێزە چەکدارەکانی ئێران ەوە
ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، لاوێکی کورد بە ناوی "ئارینا مورادی"، تەمەن ٢٥ ساڵ، خەڵکی سەقز، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان لە شاری کیش، بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران، گیانی لەدەستدا.
ئارینا مورادی، کرێکار و دانیشتووی شارستانی بووشەهر، لە کاتی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکاندا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئیتلاعاتییەکان کرایە ئامانج و گیانی لەدەستدا.
تەرمی ئەم هاووڵاتییە کوردە دوو ڕۆژ لەمەوبەر لە زێدی خۆی، لە سەقز بە خاک سپێردرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە سەرکوتكەرەکانی ڕێژیم لە ناڕەزایەتییەکانی ئەم دوایی یەی ئێران دا بە شێوەیەکی بەرچاو لاوانی کورد و لوڕیان سەرکوت کردووە و ڕاستەوخۆ بە مەبەستی کوشتنیان تەقەیان لێ کردوون.