Kurdistan
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گهیشته ئاڵمانیا
پەیامی کورد ... سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گهیشته ئاڵمانیا
پێنجشەممە ٢٠٢٦/٢/١٢، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بە بانگھێشتێکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوونشن، گەیشتە ئاڵمانیا.
لە کۆنفرانسەکەدا سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ، بۆ تاوتوێکردنی دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق، ھەرێمی کوردستان و پەرەسەندنەکانی ناوچەکە بەگشتی، کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردە و بەرپرسانی باڵای ووڵاتان و بەشداربووان دەبێت.
کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن کە ساڵانە بە بەشداری ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردە و بەرپرسانی باڵای ووڵاتان بەڕێوە دەچێت، دەرفەتێکە بۆ گۆڕینەوەی بیروڕا دەربارەی پرسی ئاسایش و سەقامگیری و کێشە جیھانییەکان و تاوتوێکردنی ڕێگەچارە بۆ کێشە و ئاڵۆزییەکان.