TR KU SO
FB X
Kurdistan

سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی جۆرجیا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

سارا
Yazar
📅 13 Şubat 2026 05:29
پەیامی کورد   ...   سەرۆکی حکوومەت و باڵیۆزی جۆرجیا جەختیان لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانیان کردەوە

پێنجشەممە، 12ـی شوباتی 2026، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئارچیل دزۆلیاشڤیلی، باڵیۆزی جۆرجیا لە عێراق و ئوردن و لوبنان کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕا بوون لەسەربەهێزکردنی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و جۆرجیا لەسەر بنەمای کۆبوونەوەی حەفتەی رابردووی نێوان سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکوەزیرانی جۆرجیا لە لووتکەی جیهانی حکوومەتەکان لە دوبەی.

دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و بەتایبەتی گۆڕانکارییەکانی ئەم دوایی یەی سووریا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.

Paylas: