TR KU SO
FB X
Kurdistan

حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە لوڕستان جێبەجێ کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Kasım 2020 15:17

پەیامی کورد ... حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە لوڕستان جێبەجێ کرا

 

حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد کە پێشتر بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) ئە حوکمەی بە سەردا سەپابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ،بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی تەشرینی دووەمی ٢٠٢٠،  حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی برووجێرد سەر بە پارێزگای لوڕستان لە بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە جێبەجێ کراوە.

 

ناسنامەی ئەو بەندکراوە کە لەساڵی ٢٧١٨ (٢٠١٨) دەستبەسەر و بە تۆمەتی قەتڵ حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپاوە شاهرۆخ سەفەری ڕاگەیەندراوە.

 

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی شاهرۆخ سەفەری لە میدیا حکوومەتی و سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەندراوە.

 

Paylas: