Kurdistan
قاسم سوله‌یمانی په‌یوه‌ندی بە سەرۆک وەزیران كرد
له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، قاسم سوله‌یمانی فه‌رمانده‌ی فه‌یله‌قی قودسی سه‌ر به سوپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كرد.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه 8/4/2018، سوله‌یمانی جیا له پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی، هاوخه‌می و هاوده‌ردیی خۆی بۆ كۆچی دواییی خوالێخۆشبوو دلۆڤان ئیدریس بارزانی، به نێچیرڤان بارزانی ڕاگه‌یاند و هیوای خواست ئه‌مه دوا ناخۆشییان بێت و خوای گه‌وره خوالێخۆشبوو به‌ر ڕه‌حمه‌تی خۆی بخات و سه‌بر و ئارامی بداته بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سوله‌یمانی كرد بۆ په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه و پێشكه‌شكردنی پرسه و سه‌ره‌خۆشی.