قوباد تاڵەبانی: ئامادەین نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەین
پەیامی کورد ... قوباد تاڵەبانی: ئامادەین نەوت ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەین
قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێم رایگه‌یاند: ئامادەین نەوت وەك ئەوەی بە دەق لە یاسای بوجەدا هاتوە، راده‌ست بكه‌ین.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی کوردستان لەدوای كۆبوونەوەی لەگەڵ فراكسیۆنەكانی پەرلەمانی كوردستان له پرێس كۆنفرانسێكدا رایگه‌یاند، " ئێمه وه‌ك حكومه‌تی هه‌ریم هه‌میشه ویستومانه له‌گه‌ل به‌غدا بگه‌ینه ڕێككهوتی سه‌رتاسه‌ری".
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم راشیگه‌یاند، لە كۆوونەوەكەی ئەمڕۆدا گفتوگۆمانكرد سەبارەت بەچۆنیەتی بەهێزكردنی هەماهەنگیمان لەگەڵ بەغدا پڕۆژەیاسای بودجە كە رێككەوتنی لەسەركراوە وەكو خۆی دەنگی لەسەر بدرێت لە پەرلەمانی عیراق.
باسی له‌وه‌شكرد،"ئەگەر بودجە پەسەندکرا، ئێمە وەکو حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەین ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوتی هەرێمی کوردستان رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ بکەین."
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاندنی دانوستاندنکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان کۆبوەوە و گفتوگۆگان چوار كاتژمێری خایاند.