TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە دهۆك دژی حکوومەتی ناوەندی خۆپیشاندانە

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Eylül 2023 15:11

پەیامی کورد... لە دهۆك دژی حکوومەتی ناوەندی خۆپیشاندانە

لە دهۆك خۆپیشاندان لە دژی ئەو سیاسەتەی حکومەتی عێراق ئەنجام دەدرێت کە لە پرسی بودجە و مووچەدا بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان پەیڕەوی دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە، هەزاران کەس لە دهۆك بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان لە دژی نەناردنی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن حکومەتی عێراقەوە کۆبوونەوە.

خۆپیشاندانەکە دوای تێپەڕبوونی ڕۆژێك دێت بەسەر کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، کە حکومەتی عێراقیان بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنی تایبەی بە بودجە و برسیکردنی خەڵکی کوردستان تۆمەتبار کرد.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە حکومەتی عێراق دەستی بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرەکانی کردووە، بەڵام هێشتا لە هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی حەوت و هەشت نەدراوە.

Paylas: