TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەدهۆک ژنێک بەهۆی دەرزییەوە گیانی لەدەستدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 06 Nisan 2023 17:45

پەیامی کورد... لەدهۆک ژنێک بەهۆی دەرزییەوە گیانی لەدەستدا


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک ڕایگەیاند، دوای گیان لەدەستدانی ژنێک بەهۆی لێدانی دەرزی، لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە و کەسانی کەمتەرخەم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هێنانی ئەو دەرزییە رەوانەی دادگا دەکەن.

لەمبارەیەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی دهۆک لە ڕونکردنەوەیەکدا رایگەیاند: "دوای ئەوەی گیان لەدەستدانی ژنێکی تەمەن 35 ساڵیمان بیست کە بەهۆی دانانی دەرزی گیانی لەدەستداوە، لەسەر راسپاردەی وەزارەتی تەندروستی رێکارەکانی بەدواداچونمان لەسەر ئەو روداوە گرتووەتە بەر".

ئەوەش هاتووە : دوای لێکۆڵینەوەیان لەسەر گیان لەدەستدانی ئەو ژنە، کەسانی کەمتەرخەم و لایەنە پەیوەندیدارەکانی هێنانی ئەو جۆرە دەرزییە رەوانەی دادگا دەکەن.

ژنەکە ناوی (شەهریهان حەسەن) بووە و خەڵکی گوندی ئێکمالەی ناحیەی روڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەشە، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو سەردانی نۆرینگەیەکی ناو سەنتەری ناحیەی روڤیای کردووە بۆ دانانی دەرزی، دواتر گەڕاوەتەوە ماڵەوە و رەوشی تەندروستیی تێکچووە و گیانی لەدەستداوە.

Paylas: