TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە هەولێر بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانی لە دەستدا

Rozan Ateş
Yazar
📅 11 Eylül 2022 16:31

پەیامی کورد... لە هەولێر بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کەسێک گیانی لە دەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری مین لە هەولێر ڕایگەیاند، بەهۆی تەقینەوە کەسێک گیانی لە دەستدا کە پیشەی شوان بووە.

لە ڕاگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا هاتووە، لە گوندی گۆڕۆنی سنووری هەولێر مین بە شوانێکدا تەقیوەتەوە و بە هۆییەوە گیانی لەدەست داوە.

ئەو کەسەی گیانی لەدەست داوە ناوی عەلی عەبدولڕەحمانە، خەڵکی گوندی گەڕۆکە لە نزیک پردی قەندیل، بەمەبەستی ئاژەڵداری ڕووی کردووەتە ئەو ناوچەیە.

Paylas: