Kurdistan
لە هەرێمی کوردستان ٢٤ کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
پەیامی کورد ... لە هەرێمی کوردستان ٢٤ کەسی دیکە بە هۆی کۆرۆنا گیانیان لە دەست دا
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا و ٤٧١ چاکبوونەوە و ٢٤ گیان لە دەستدان تۆمارکراوە.
ئەمڕۆ سێشەمە قی سێپتامبر، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٥٩٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ١٨٩ حاڵەت لە هەولێر، ١١٢ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٣١ حاڵەت لە دهۆک، ٣٣ حاڵەت لە گەرمیان و ٣٠ حاڵەت لە هەڵەبجە تۆمار کراوە ."
هەروەها، ٢٤ حاڵەتی گیان لە دەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە ١٠ حاڵەت لە هەولێر،شەش حاڵەت لە سلێمان و پێنج حاڵەر لە دهۆک تۆمار کراوە.