TR KU SO
FB X
Kurdistan

لەهەرێمی کوردستان ٥٠٠ توشبووی کۆرۆنا چاک بوونەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 16 Eylül 2020 17:09

 

پەیامی کورد ... لەهەرێمی کوردستان ٥٠٠ توشبووی کۆرۆنا چاک بوونەوە

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی كوردستان ئاماری ٢٤ كاتژمێری رابردوی تایبەت بە پەتای كۆرۆنا بڵاوكردەوە و بەپێی ئامارەكە ٧٥٤ توشبوی نوێ تۆماركراون، ٢٦ كەسیش گیانیان لە دەستداوە.

 

بەپێی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی ئەو ٢٤ كاتژمێرەدا، ٥ هەزار و ٩٢٠ پشكنین ئەنجامدراوە، لە ئەنجامیشدا ٧٥٤ توشبو تۆماركراون "٢٠٨ لە هەولێر، ١٠٥ لە سلێمانی، ٢٧ لە گەرمیان، ٨٨ لە راپەڕین، ٣٠٦ لە دهۆك و ٢٠یش لە هەڵەبجە".

 

بەپێی بەیاننامەكە، ٤٥٩ كەس لە توشبوانی پێشوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە و ٢٦ توشبوش گیانیان لەدەستداوە، كە زۆرینەیان لە پارێزگای دهۆكن.

Paylas: