TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە پەیامێکی گرینگدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئاڵمانیا دەکات

سارا
Yazar
📅 30 Ekim 2020 21:16

پەیامی کورد     ...    لە پەیامێکی گرینگدا نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان سوپاسی ئاڵمانیا دەکات 

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و تیایدا سوپاسی پەرلەمانی ئاڵمانیای كرد بۆ درێژكردنەوەی ماوەی مانەوەی هێزەكانیان لە عێراق و هەرێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر ناوسیویەتی،"سوپاسی په‌رله‌مانی ئاڵمانیا ده‌که‌ین بۆ درێژکردنه‌وه‌ی ئه‌رکی هێزه‌ ئاڵمانییه‌کان له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان."
ووتیشی،"سوپاس بۆ گه‌ل و حکوومه‌تی ئاڵمانی که‌ پشتیوان و هاوکارمانن."
راشیگەیاند،"له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان هێشتا پێویستیمان به‌ پشتگیری هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش هه‌یه‌."
ئەو پەیامە دوای ئەوە دێت كە پەرلەمانی ئاڵمانیا بڕیاری مانەوەی هێزەكانی واڵاتەكەی تا ساڵی 2022 لە عێراق و هەرێمی كوردستان لە چوارچێوەی كارەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە داعش درێژكردەوە.

Paylas: