Kurdistan
لیژنەی باڵای دانووستانی یەكیتی لە کۆبوونەوەیەکدا چەند بڕیارێكیان دەركرد
پەیامی کورد ... لیژنەی باڵای دانووستانی یەكیتی نیشتیمانی كوردستان كۆبوەوە و چەند بڕیارێكیان دەركرد.
بەگوێرەی ڕاگەیندراوێك، ئێوارەی دوێنێ لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی لیژنەی باڵای دانووستاندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوەوە بۆ گفتوگۆکردن و ھەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی ھەرێم و عێراق و ناوچەکە.
لەکۆبوونەوەکەدا بە وردی تاوتوێی ڕاسپاردەو بڕیارەکانی مەکتەبی سیاسی کراو لەژێر ئەو رۆشناییە چەند بڕیارێک لەبەرژەوەندی باڵای کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان دران.