لاوێکی کورد لەئێران لەسێداره درا
پەیامی کورد... لاوێکی کورد لەئێران لەسێداره درا
سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی ڕەشید لەوەندپوور، لە بەندیخانەی ڕەجاییشاری کەرەج جێبەجێ کرا.
بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٩ی جەنیوەری ٢٠٢٢) سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕەشید لەوەندپوور، خەڵکی شاری ئورمیە، کە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان درابووە پاڵی ناوبراو، لە بەندیخانەی ڕەجاییشاری کەرەج جێبەجێ کرا.
جێی باسە کە، ڕەشید لەوەندپوور خەڵکی گوندی "خرەکووش" سەر بە شاری ئورمیەیە کە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی ت کڕین و فرۆشتن و هەروەها گواستنەوە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.
هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی، ڕانەگەیەدراوە.