TR KU SO
FB X
Kurdistan

چالاکێکی کورد لە شاری سنە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

Rozan Ateş
Yazar
📅 10 Mayıs 2022 19:14

پەیامی کورد... چالاکێکی کورد لە شاری سنە سزای بەندکرانی بە سەردا سەپا

خالید سەیف پەناهی هاووڵاتیی خەڵکی سنە کە نەورۆزی ئەمساڵ هاوڕێ لەگەڵ دایکە بەساڵاچووەکەی زیاتر لە یەک هەفتە لە ماڵی خۆیاندا بەند کرابوون، لەلایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی «ئەندامەتی کە کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران» سزای ٣ مانگ و ١ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی هەنگاو ئەم سزایە لەلایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر حوسێن سەعیدی دەرکراوە و سزاکە بە بێ بەشداری خۆی لە دادگادا بە سەریدا سەپاوە و ڕۆژی دووشەممە ١٩ی بانەمەڕی ٢٧٢٢ بە فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هیچ کورتە نامە یان ئاگادارکردنەوەیەک بۆ خالید سەیف پەناهی نەنێردراوە و ناوبراو تانەی لەو بڕیارەی دادگا داوە.

جێگای ئاماژەیە کە خالید سەیف پەناهی نەورۆزی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ دایکی بە ناوی خەدیجە حوسێن پەناهی زیاتر لە یەک هەفتە لە ماڵی خۆیاندا بەند کرابوون و ناوەندە ئەمنییەکان پێیانیان ڕاگەیاندبوو کە مافی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمەکانی تایبەت بە نەورۆزیان نییە.

Paylas: