TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە کەرکووک سێ کەس بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژران

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Temmuz 2022 18:08

پەیامی کورد... لە کەرکووک سێ کەس بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە کوژران

پۆلیسی پارێزگای کەرکووک ڕایدەگەیەنێت، سێ کەس لە گوندی چیمەنی قەرەهەنجیر لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراون.

لیوا کاوە غەریب بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند: بەیانی ئەمڕۆ لە گوندی چیمەنی سەر بە ناحیەی قەرەهەنجیر سێ کەس کوژران.

ئاماژەی بەوەشداوە، ڕووداوەکە بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە بووە و کوژراوەکانی ژنێک و پیاوێک و منداڵێک بوون. .

دەشڵێت: تۆمەتبارەکان دیاریکراون بەڵام تا ئێستا دەستگیرنەکراون و هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی گەڕانن بەدوایاندا.

Paylas: