TR KU SO
FB X
Kurdistan

چالاکێکی کرێکاری لە سەقز دەستبەسەر کرا

Rozan Ateş
Yazar
📅 30 Nisan 2022 21:41

پەیامی کورد... چالاکێکی کرێکاری لە سەقز دەستبەسەر کرا

لە درێژەی گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ چالاکانی کرێکاری و مەدەنی کورد لە بەرەبەری ١ی مەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار، ئەمڕۆ شەممە ١٣٠ی ئەپریلی ٢٠٢٢ عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کاتژمێر ٣ی کاتێک عوسمان ئیسماعیلی ویستوویەتی بەرەو ماڵ بچێتەوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەقز دەستبەسەر کراوە.

جێگای باسە کە کاتژمێر ١٠ی بەیانیش ١١ کەس لە هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم چالاکە کرێکارییە و وێڕای پشکنینی ماڵەکەی دەستیان بە سەر هەندێک کەرەستەی تایبەتی ناوبراودا گرتووە.

عوسمان ئیسماعیلی چالاکی کرێکاری ناسراوی خەڵکی سەقز لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا چەندین جار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.

 

 

Paylas: