Kurdistan
لە پردێ چوار چەکداری داعش کوژران
پەیامی کورد … لە پردێ چوار چەکداری داعش کوژران
لە سنوورى قەزاى پردێ لە پارێزگاى کەرکووک چوار چەکدارى داعش کوژران.
میدیاکانى عێراق لەزارى سەرچاوەیەکى ئەمنیەوە بڵاویانکردەوە، هێزێکى هاوبەشى سەر بە فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان و دەزگاى دژە تیرۆرى عێراق چوار چەکدارى داعشیان لە گوندى کتکە لە سنوورى قەزاى پردێ کوشتوە.
بەپێى وتەى ئەو سەرچاوەیە، ئەو چەکدارانەى داعش کەوتونەتە بۆسەیەکى هێزەکانى عێراقەوە.
بەپێى زانیارییەکانى بەر لە کوژرانى ئەو چەکدارانەى داعش، سوپاى عێراق لە رێى هێلى کۆپتەرەوە ئەو ناوچەیەى بۆردومان کردوە، بەڵام تا ئێستا قەبارەى زیانەکانى ئەو بۆردومانە نەزانراوە.