Kurdistan
لە سۆران چوار کەس بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
پەیامی کورد... لە سۆران چوار کەس بە ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران
چوار کەس لە قەزای سۆران بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیر کران، لە کاتی دەستگیرکردنیان، دەستبەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر دا گیرا.
بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران لە ڕاگەیەندراوێکدا وتی: "دوای وەرگرتنی زانیاری و بەدواداچوون هێزەکانی بنکەی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سۆران توانیان لە قەزای سۆران لە سێ چالاکی جیاواز چوار ئالوودەبووی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکەن کە لە کاتی دەستگیر کردنیان ماددەی هۆشبەری جۆری (کریستال) و (هێرویین) و کەل و پەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەریان پێ بووە".
ئاماژە بەوەشکراوە: "تۆمەتبارەکان بەپێی ماددە 25 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون".