TR KU SO
FB X
Kurdistan

پۆلیسی راپەڕین: کەسێک کەوتە نێو ئاوی دەربەندی رانیە و گیانی لەدەستدا

📅 19 Ağustos 2019 20:42

گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند، هاونیشتمانییەک بە ماتۆڕسکیلەکەیەوە کەوتووەتە نێو ئاوی دەربەندی رانیە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

شۆڕش ئیسماعیل، گوتەبێژی پۆلیسی راپەڕین راگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ (دووشەممە 19-8-2019) تەرمی هاونیشتمانییەک بەناوی (خ.ع.ف) لەدایکبووی ساڵی 1969 پیشەی فەرمانبەر لە فەرمانگەی ئاوی ناحیەی سەنگەسەر، دانیشتووی سەنگەسەر گەیێندرایە نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ کە لە لۆفەکانی دەربەند رانیە پاش گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە بە ماتۆڕەسکیلەکەیەوە کەوتووەتە ناو ئاوەکە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە".

بە گوتەی کەسوکارەکەی کە قسەیان بۆ پۆلیس کردووە: ''بەرەبەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی مامەڵەی پاسپۆرت چووەتە رانیە".

پاش توێکاری بۆ تەرمەکەی رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە و مەلەفی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

Paylas: