TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە سێ ساڵدا ٦٧٤ کەسی مەدەنی لە عەفرین کوژراون

Rozan Ateş
Yazar
📅 05 Ocak 2021 01:31

پەیامی کورد ... لە سێ ساڵدا ٦٧٤ کەسی مەدەنی لە عەفرین کوژراون

 

ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی عەفرین ڕایدەگەیەنێت، لەساڵی ٢٠١٨وە تائێستا، كە دەوڵەتی توركیا و هاوپەیمانەكانی ده‌ستیان به‌سه‌ر عه‌فریندا گرتوه‌، ٦٧٤ كەسی مەدەنی كوژراون و حه‌وت هەزار و ٣٤٣ كەسیش ڕفێنراون.

 

ڕێكخراوی مافەكانی مرۆڤی عەفرین ئاماری پێشێلكارییەكانی سوپای توركیا لەدژی دانیشتووانی كانتۆنی عەفرین لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە، دوای كۆچبەركردنی زیاتر لە ٣٠٠ هەزار هاووڵاتی ڕەسەنی عەفرین، ٤٠٠ هەزار كەسی خەڵكی ناوچه‌كانی دیكەی سوریا لە عەفرین نیشتەجێكراون.

 

ڕاشیگەیاندووە، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا، ٦٧٤ هاووڵاتی مەدەنی كوژراون ، كه‌ زۆرینه‌یان له‌ ئەنجامی تۆپبارانی سوپای توركیا كوژراون و ٨٢ كەسیش بە ئەشكەنجە گیانیان لەدەستداوە، هەروەها ٧٠ ژنیش كوژراون و دەستدرێژی كراوه‌ته‌ سه‌ر ٦٨ ژنی دیكەش.

 

رێكخراوی مافەكانی مرۆڤی عەفرین تەئكیدی كردەوە، لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا،٧ هەزار ٣٤٣ كەسی مەدەنی ڕفێنراوان و چارەنووسی زۆربەیان نادیارە، هەروەها هاوڵاتیە كوردەكان هەموو كاتێك رووبەرووی ڕفاندن دەبنەوە و لەبەرانبەر ئازادكردنیان داوای پارە دەكرێت.

 

رێکخراوەکە پشتڕاستیکردەوە زیاتر لە ٣١٤ هەزار و ٤٠٠ داری زەیتون و داری جوری دیکە، بڕاون و فروشراون و زیاتر کە ١١ هەزار داری زەیتونی و دارەکانی دیکە و ١١ هێکتار زەوی کشتوکاڵی سووتێنراون.

 

لەبارەی شوێنەوارە مێژووییەکاندا کە ئامارەکە لە بەڕێوەبەرایەتی شوێنەواری عەفرین وەرگیراوە هاتووه‌، زیاتر لە ٧٥ گردی مێژوویی تێکدراون.

Paylas: