TR KU SO
FB X
Kurdistan

لە کۆیە شوێنەوارێکی دێرین دۆزرایەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 24 Eylül 2023 13:58

پەیامی کورد... لە کۆیە شوێنەوارێکی دێرین دۆزرایەوە


لەناو بازاڕی قەیسەری شاری کۆیە شوێنەوارێکی کۆن دۆزرایەوە کە مێژووەکەی بۆ هەزارەی یەکەمی پێش زایین دەگەڕێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شوێنەوار و کەلەپور بڵاویکردەوە، “دوابەدوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن خەڵکی ناوچەکە لەناو بازارى قەيسەرى شارى کۆیە لە كاتى نۆژەنکردنەوەی يەکێك لە دوكانەكانى زێرنگر لەکاتی هەڵکۆڵینی زەوییەکە بۆدانانى قاسەی ژێر زەوی چەند پارچە خشتێك و هەندێك پارچەگۆزە بەدیارکەوتوون”.

ئاشکراشیکرد، “لیژنەیەک لە فەرمانگەی شۆێنەوار کەلەپوری کۆیە پێکهێنرا بۆ کاری کنە و پشکنینی خێرا، لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان مێژووی ئەم شوێنەوارە دەگەڕێتەوە بۆهەزارەی يەکەمی پێش زايین”.

Paylas: