TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمڕۆ 51 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەک تپەڕدەبێت

Rozan Ateş
Yazar
📅 26 Haziran 2023 18:54

پەیامی کورد... ئەمڕۆ 51 ساڵ بەسەر کۆچی دوایی هونەرمەند حەسەن زیرەک تپەڕدەبێت


هونەرمەندی ناسراوی کورد حەسەن زیرەک لە 26 ی حوزەیرانیی ساڵی 1972 لە شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆچی دواییکردووە.

حەسەن زیرەک لە 29ی تشرینی دووەمی ساڵی 1921 لە دایکبووە، لە تەمەنی منداڵییەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و بەهۆی ئەوەی لێهاتوو بووە، بە زیرەک ناسراوە.

حەسەن زیرەک بەوە ناسراوە تێکست و ئاوازی بۆ گۆرانییەکانیشی داناوە، بەهۆی دەنگە خۆش و هونەرە بەرزەکەیەوە، لە هەرچوار پارچەی کوردستان ناسراوە، بەتایبەتیش لە رۆژهەڵات و باشووری کوردستان.

حەسەن زیرەک لە 26 حوزەیرانی 1972 کۆچی دواییکردووە و لە سەر چیای ناڵەشکێنەی شاری بۆکانی رۆژهەڵاتی کوردستان بەخاک سپێردراوە.

Paylas: