TR KU SO
FB X
Kurdistan

میلیشیاکانی سەر بە تورکیا دوو ژنی کورد لە عەفرین دەڕفێنن

Rozan Ateş
Yazar
📅 23 Ekim 2021 16:16

پەیامی کورد … میلیشیاکانی سەر بە تورکیا دوو ژنی کورد لە عەفرین دەڕفێنن

میلیشیا توندڕەوەکانی سەر بە تورکیا دوو ژنی کورد لە شاری عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان، دەڕفێنن.

تۆڕی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە: چەکدارە توندڕەوەکان دوو ژنیان بە ناوەکانی مزگین محەمەد (تەمەن  28 ساڵ) و سۆزان فازڵ (تەمەن 33 ساڵ)، لە گوندی بریمجە لە گوندەوارەکانی عەفرین بەرەو شوێنێکی نادیار رفاندووە.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، چەکدارەکان مۆبایلیان لەو ژنانە سەندووە و رێگا نادەن پەیوەندیی بە کەسوکاریانەوە بکەن و ”ترسمان لەوەی ئەشکەنجە بدرێن و وەک زۆرینەی گیراوەکانی دیکە شوێنبزر بکرێن“.

Paylas: