TR KU SO
FB X
Kurdistan

مایک پۆمپێئۆ پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی دەکات

سارا
Yazar
📅 10 Ocak 2019 17:18

پەیامی کورد  ...  وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ لە سەردانکردنی بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان " مەسروور بارزانی " بە بۆنەی هەڵبژرادنی وەکوو سەرۆکوەزیرانی هەرێم پیرۆزبایی خۆی راگەیاند .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ناوی جێگری ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا " ڕۆبێرت پالادینۆ " لە واشینتۆن ڕاگەێندراوێکی لە سەر ووتوووێژی نێوان مایک پۆمپێئۆ و مەرسروور بارزانی بلاو کردەوە .

لە ڕاگەێندراوەکەدا ئاشکرا کراوە کە لە چوارچێوەی چاوپێکەوتنی مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی دەکات وەکوو بەربژێر بوونی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و هەروەها ئاماژە بەوەکرا کە " وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایک پۆمپێئۆ چاوپێکەوتنی لەگەڵ ڕاوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان مەسروور بارزانی ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێکرد بە بۆنەی کاندی کردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان " .

لەم ڕاگەێندراوەدا هاتووە ، " پۆمپێئۆ هیوای سەرکەوتنی بۆ مەسروور بارزانی خواستووە بۆ سەرۆکایەتی کردنی کابینەی نوێی حکوومەتی کوردستان و هەروەها داواکاری و ئامادەیی ووڵاتەکەی بۆ هەر چی زیاتر بەهیزکردن و بەرفراوان تر بوون و تێکەڵی و پشتگیری زیاتری کوردستانی ڕاگەیاند . "

Paylas: