TR KU SO
FB X
Kurdistan

مانگی ڕابردوو ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی

Rozan Ateş
Yazar
📅 02 Ağustos 2023 18:45


پەیامی کورد... مانگی ڕابردوو ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی


بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی مانگی جولایی ٢٠٢٣، لانی کەم ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە ٨٥٪ی ئەو حاڵەتانەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بوونەتە قوربانی.

بەپێی ئەو ئامارە، ٢ کۆڵبەر گیانیان لەدەست داوە و ١٨ کۆڵبەر بریندار بوون کە ٣ کەسیان مێرمنداڵ بوون و تەمەنیان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە.

لەو ئامارە تۆمارکراوەدا پارێزگای کرماشان بە ١٤ حاڵەت زۆرترین ڕێژەی قوربانیبوونی کۆڵبەران و کاسبکارانی تێدا تۆمارکراوە.


هۆکاری گیانلەدەستدان یان برینداربوون
تەقەکردنی ڕاستەوخۆ: ١٧ کەس (١٦ بریندار و ١ کوژراو) کە دەکاتە ٨٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوە سروشتییەکان: ٢ کەس (١ کوژراو و ١ بریندار) کە دەکاتە ١٠٪ی کۆی حاڵەتەکان.
لێدان و بێڕێزیکردن: ١ کەس (بریندار) کە دەکاتە ٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.


جیاکردنەوەی ئامار بەپێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١ کەس (کوژراوە)
پارێزگای سنە: ٥ کەس (١ کوژراو و ٤ بریندار)
پارێزگای کرماشان: ١٤ کەس (بریندار)


تەقەکردنی هێزە چەکدارەکان
هێزە کانی هەنگی سنووری: ١٧ کەس (١ کوژراو و ١٦ بریندار )
سوپای پاسدارا: ١ کەس (١بریندار)
 

Paylas: