مەسروور بارزانی باس لە ١٠٠ ڕۆژی کارکردن و تێپەڕبوونی کات لە کابینەی ٩ی حکوومەتەکی دەکات
پەیامی کورد ... ١٠٠ رۆژ بەسەر کارکردنی کابینەی نۆیەمی هەرێم تێدەپەڕێت و بەو بۆنەیەشەوە ئەمڕۆ مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران وتارێک پێشکەش دەکات.
بەبۆنەی 100 رۆژی کارکردنی کابینەی نۆیەم
ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گوتارێک پێشکەش دەکات.
ئەمڕۆ شەممە 2019/12/7 مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی تێپەڕبوونی سەد رۆژی کارکردن بە سەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گوتارێکی تەلەڤزیۆنی پێشکەشی خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات .
سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لە گوتارەکەیدا کە بڕیارە کاتژمێر هەشتی ئێوارە لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخش بکرێت، تیشک دەخاتە سەر دەسکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی سەد رۆژی کارکردنیدا.
ئەو تەوەرانەی سەرۆک وەزیران لە گوتارەکەیدا بە درێژی باسیان دەکات ، بریتین لەپرۆسەی چاکسازی کارگێڕی و دارایی ، رووبەڕووبوونەوە و سنوورداركردنی گەندەڵی ، گەشەپێدانی وەبەرهێنان و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری ، باشترکردنی پەیوەندی وچارەسەرکردنی کێشەکان لە گەڵ حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا.
هاوکات لە گەڵ گوتارەکەی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان ، بڕیارە راپۆرتێکی پڕ لە وردەکاری و زانیاری تایبەت بە سەد رۆژی کارکردن لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە دەزگاکانی راگەیاندن بڵاو بکرێتەوە .
رۆژی 2019/12/4 سەد رۆژی کارکردن بەسەر کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تێپەڕی .
ئەمە لە حاڵێکدایە پەرلەمانی کوردستان ١٠ی مانگی تەموزی ئەمساڵ دەنگی متمانەی بە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکایەتی مەسرور بارزانی دا، چواری ئەم مانگەش ١٠٠ رۆژ بەسەر پێکهێنانی کابینەکەدا تێپەڕی.
مەسروور بارزانی لە ووتارەکەیدا کە بڕیارە ئەمڕۆ ئێوارە لە کەناڵەکانی راگەیاندن پەخش بکرێت، تیشک دەخاتە سەر دەسکەوتەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ١٠٠ رۆژی کارکردنیدا.