TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی: کۆڤید-19 هێشتا هەڕەشەیە

Rozan Ateş
Yazar
📅 29 Kasım 2020 01:59

پەیامی کورد ... مەسروور بارزانی: کۆڤید-19 هێشتا هەڕەشەیە

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات کە ماسک ببەستن و پابەندی رێنماییەکانی تەندروستی بن.

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) نووسیویەتی: "کۆڤید-19 هێشتا هەڕەشەیە و دەبێت وریای خۆمان بین، تکایە ماسک ببەستن و پابەندی ڕێنماییەكان بن".

 

دەشڵێت: "تەنها بەپێکەوە بوون دەتوانین بەردەوام بین لە ڕێگری کردنی زیاتربوونی ژمارەی نوێی تووشبووان".

 

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەشی بەوەداوە، "ئەگەر پابەندی ڕێنماییەكان نەبین، ژیان و تەندروستی هەموو کەسێک دەخەینە مەترسییەوە".

Paylas: