TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 17 Mart 2021 00:38

پەیامی کورد … مەسروور بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاو کردەوە

 

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی مێژوونووسی ناسراوی کورد کەمال مەزهەر، بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە کەمال مەزهەر، لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بواری مێژووی کوردستان و کتێبخانەی کوردی کردووە.

 

دەقی پەیامەکە:

 

بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و مێژوونووسی نێوداری کورد د.کەمال مەزهەر-م بیست ، کە لە ڕێی بەرهەمەکانییەوە، خزمەتێکی زۆری بواری مێژووی کوردستان و کتێبخانەی کوردی کردووە. پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەی و ڕووناکبیرانی کوردستان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و ئارامیی و دڵنەواییش بە هەموومان ببەخشێت.

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

Paylas: