TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی و شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان باس لە بەردەوامی راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن

سارا
Yazar
📅 26 Ekim 2020 20:18

پەیامی کورد     ...     مەسروور بارزانی و شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان باس لە بەردەوامی راهێنان بە پێشمەرگە دەکەن

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبووەوە و جەختیان لە بەردەوامی راهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گروپە تیرۆریستییەکان کردەوە.

نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ مەسروور بارزانی لەگەڵ شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتی ژەنەراڵ کەڤن کۆپسی جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کۆبوەوە، دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێ کرا. 

لە راگەێندراوەکەدا هاتوە، "جەخت لە بەردەوامی ڕاهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان کرایەوە".

Paylas: