TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی ڕۆڵی کوردستان دەبینێت !!!

سارا
Yazar
📅 15 Şubat 2019 01:53

پەیامی کورد  ... پەنجاو پێنجەمین کۆنفرانسی ئاسایش لە میونشێن لە ١٥ تاکوو ١٧ی ئەم مانگە بەڕێوە دەچێت . بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە گەیشتووەتە دەستی " پەیامی کورد " لەم کۆنفرانسەدا ٦٠٠ میوان لە سەرانسەری دونیادا بەشدار دەبن . لە ناو ئەو ٦٠٠ میوانەدا لەگەڵ میوانانی شارەزا و پسپۆر و لە سەر بابەتی ئەمنییەتی نزیکەی ٣٥ سەرۆک ووڵات و سەرۆکوەزیریش بەشدارن .

ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ی شوباتی ٢٠١٩ مەسرور بارزانی راوێژکاری ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی شاندێک، کە پێکهاتووە لە سەفین دزەیی ووتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و دڵشاد بارزانی نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ئەڵمانیا، بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆنگرەی ئاسایشی میونخ، کە بریارە لە ١٥ی مانگ دەست پێبکات بەرەو ئەڵمانیا بەڕێکەوت.

بڕیارە لە پەراوێزی کونگرەکە مەسرور بارزانی چەندین دیدار و چالاکی لەگەڵ شاندی دیپلۆماسی و ئەمنی و ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی بەشدار ئەنجام بدات.

Paylas: