TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە

سارا
Yazar
📅 20 Mayıs 2021 20:43

پەیامی کورد      ...   مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کۆبووەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠ ی ئایاری ٢٠٢١ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جینین پلاسخارت ، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق بە گشتی و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ ی تاووتوێ کرا . هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌ چاره‌سه‌ركردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور كرده‌وه‌.
ڕۆڵى ئه‌رێنی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ چارەسەرکردنی کێشەکان و هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتووی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش ، به‌شێكى دیكه‌ى تەوەرەکانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوون.

Paylas: