TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم داواکارییەک ئاراستەی هاووڵاتیانی هەرێم دەکات

سارا
Yazar
📅 24 Ekim 2020 16:45

پەیامی کورد      ...     مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێم داواکارییەک ئاراستەی هاووڵاتیانی هەرێم دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە هاووڵاتییان دەکات یەکتری لە کۆرۆنا بپارێزن بە بەستنی ماسک و لەدەستکردنی دەستکێش.

مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە، لە تویتێکدا رایگەیاند، "چەند رۆژی لەدوای یەکە، تووشبوون بە کۆرۆنا بە خێرایی زیاد بووە، هەریەک لە ئێمە ئەرکی لەسەر شانە ئەوانی دیکە بپارێزێت. بۆ ئەوەی بەسەر کۆرۆنادا سەرکەوین، ماسک ببەستە و دەستکێش لەدەست بکە".

ئەو هۆشیاریدانە لە سەرۆکی حکوومەتەوە لەکاتێکدایە، لە ٥ رۆژی رابردوودا رۆژانە زیاتر لە هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون. بەگشتی بەپێی داتاکانی وەزارەتی تەندرووستیش لەوەتەی سەرهەڵدانی ڤیرووسی کۆرۆنا تائێستا، ٦٧ هەزار و ١٨٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش دوو هەزار و ٢٦٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

Paylas: