TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی دەکات

سارا
Yazar
📅 21 Haziran 2022 23:14
پەیامی کورد    ...    مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 21 ی حوزەیران، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی سەربازی ئەمریکی بە سەرۆکایەتی ژەنەرال کیس فیلیپس گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمریکی لە عێراق کرد کە بەبۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکەکانی سەردانی کردبوو .

لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری وپەرەسەندنەکانی بارودۆخی ئەمنی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستانی داعش و تیرۆر بە گشتی و گرینگی برەودان بە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە وسوپای عێراق تاووتوێ کرا. 

سەرۆکی حکوومەت وێڕای سوپاسکردنی پشتیوانی ئەمریکا لە هێزی پێشمەرگە ، هیوای سەرکەوتنی بۆ ژەنەرال فیلیپس خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

گەورە ڕاوێژکار و پاشکۆی سەربازی ئەمریکی لە عێراق، ستایشی ڕۆڵی پێشەنگ و هەوڵەکانی سەرۆکی حکومەتی کرد لە ئەنجامدانی پرۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە و جەختی لەوە کردەوە کە ئەم چاکسازییانە، هۆکارێکی بەهێزن بۆ بەردەوامبوونی هاریکاری و پشتگیرییەکانی هاوپەیمانان و بەتایبەتی ئەمەریکا، بۆ هێزی پێشمەرگەی کوردستان.

Paylas: