TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد

سارا
Yazar
📅 01 Ekim 2022 23:30
پەیامی کورد   ...  مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد

ئه‌مڕۆ شه‌ممه 1ی ئۆکتۆبەر ( تشرینی یەکەم)‌  مەسروور بارزانی، سه‌رۆکی‌ حکوومەت هه‌رێمی کوردستان، پێشوازی له‌ موحسین مه‌نده‌لاوی، جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.

سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی هه‌ڵبژاردنی به‌ جێگری یه‌که‌می سه‌رۆکی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران و هیوای سه‌رکه‌وتنی له‌ ئه‌رکەکەیدا بۆ خواست.

لە دیدارەکەدا کە شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران ئامادەی بوو، بارودۆخی سیاسی عێراق و چارەسەکردنی بنەڕەتی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەسەر بنەمای دەستوور، تاووتوێ کران.

Paylas: