TR KU SO
FB X
Kurdistan

مەسررور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی عێراق دەکات

سارا
Yazar
📅 07 Ekim 2022 01:07
پەیامی کورد   ...  مەسررور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە وەزیری دادی عێراق دەکات

ئەمڕۆ پێنجشەممە 6ی ئۆکتۆبەر، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە دادوەر سالار عەبدۆلسەتار وەزیری دادی فیدراڵ کرد.

لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هەماهەنگی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی کوردستان لەگەڵ وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی و گرینگی پاراستنی سەروەری و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و دادگاکان کرا.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرینگی دەرچوونی ڕۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە زمانی کوردی وەک زمانێکی فەرمی لە عێراق کرا.

Paylas: