TR KU SO
FB X
Kurdistan

محەممەد ئەحمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Haziran 2022 16:58

پەیامی کورد... محەممەد ئەحمەد ئەربیلی کۆچی دوایی کرد

هونەرمەندی گەورەی هەولێر و کوردستان، محەممەد ئەحمەد ئەربیلی، کۆچی دوایی کرد.

ئەمڕۆ لە هەولێر و لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شارەکە، هونەرمەندی گۆرانیبێژ محەممەد ئەحمەد ئەربیلی، کە ماوەیەک بوو تەندروستیی تێک چووبوو، کۆچی دوایی کرد.

ئەربیلی یەکێک بوو لە هونەرمەندە گەورە و دیارەکانی هەولێر و کوردستان و چەندین بەرهەمی ناوازە و دیاری پێشکەش بە هونەری میوزیکی کوردی کردووە، خاوەنی دەنگێکی خۆش و میوزیکژەنێکی بەتوانا بوو.

یەکێک لە بەناوبانگترین گۆرانییەکانی، بەرهەمی «هەولێرە» یە، کە لەناو خەڵکدا بە گۆرانیی «لێرەمە لە هەولێرێ، دڵدارم لە هەولێرە» ناسراوە.

Paylas: