TR KU SO
FB X
Kurdistan

منداڵێک دایکی دەکوژێ و باوکیشی بریندار دەکات

Rozan Ateş
Yazar
📅 14 Şubat 2021 13:53

پەیامی کورد … منداڵێک دایکی دەکوژێ و باوکیشی بریندار دەکات

 

لە گوندێكی سنوری قەزای بەردەرەش منداڵێكی تەمەن  ٧ ساڵان بەهۆی دەستكاریكردنی چەكەوە دایكی خۆی كوشتووەو باوكیشی بریندارە.

 

عەمید سەعدی بەڕێوبەری پۆلیسی قەزای بەردەڕەش لەسنوری پارێزگای دهۆك ڕایگەاند کە، منداڵەكە تەمەنی ٧ ساڵانە و  دانیشتوی گوندی  درین بۆت  ی سەر بە ناحیەی  كەڵەكی قەزای  بەردەرەشە  له پارێزكای دهوك،دەستكاری دەمانچەی كردوەو  دوو گوللـــەی لێدەرچووە.

 

باسی لەوەشكرد: بەو هۆیەوە دایكی خۆی كوشتووەو باوكیشی برینداربووەو لەنەخۆشخانەیە.

 

ئاماژەی بەوەشدا: دایكی  ئەو منداڵە تەمەنی ٣٠ ساڵان بووەو باوكیشی شۆفێری بارهەڵگرە.

Paylas: