ئەمرۆ بڕیاری کردنەوەی فرۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستان دەدرێت
بریاره ئه‌مڕۆ حه‌یده عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بریار له ده‌ست پێكردنی گه‌شته نێو ده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی بدات.
رۆژنامەی حەیاتی لەندەنی بڵاوی کردەوە کە بریاره ئه‌مڕۆ وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بریار له ده‌ست پێكردنی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێرو سلێمانی بدات و دواتریش مووچه‌ی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی ره‌وانه بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به رۆژنامه‌ی حه‌یاتی له‌نده‌نی راگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌فه‌رمی كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به رووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راده‌گه‌ێنێ.
سه‌رچاوه‌ی رۆژنامەکە راشیگەیاندووە: دوای كردنه‌وه‌ی فرۆكه‌خانه‌كان وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌م ، فه‌رمانبه‌رانی هه‌ردوو وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.