TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەمریكا پشتیوانی لەهەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەكات

Rozan Ateş
Yazar
📅 20 Nisan 2023 16:52

پەیامی کورد... ئەمریكا پشتیوانی لەهەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەكات

باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق ڕایگەیاند، وڵاتەكەی پاڵپشتی رێككەوتنەكەی نێوان هەولێرو بەغدا دەكات لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.

(ئالینا رۆمانۆسكی) باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق لە نوێترین تویتیدا ڕایگەیاند: لەگەڵ (موحەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق قسەم كردووەو پێم راگەیاندووە، كە پاڵپشتی لە هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە رێككەوتنی نێوان حكومەتی عێراق و هەرێم دەكەین لەبارەی دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمەوە.

مانگی ڕابردوو دادگای نێودەوڵەتی پاریس بڕیارێكی لەبەرژەوەندی عێراق یەكلایی كردەوە كە هەناردەی نەوتی هەرێمی بە خاكی توركیا بە نایاسایی ناوبردو بەپێی بڕیاری ئەو دادگایە پێویستە توركیا بڕی یەك ملیارو 500 ملیۆن دۆلار بە عێراق بدات كە رێگەی داوە هەرێمی كوردستان نەوت لە رێگەی بەندەری جیهانی توركییەوە بفرۆشێت.

Paylas: