ژنە هونەرمەندێکی کورد بە هۆی بوومەلەرزەوە گیانی لە دەست دا
پەیامی کورد... ژنە هونەرمەندێکی کورد بە هۆی بوومەلەرزەوە گیانی لە دەست دا
زیلان تیگریز، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی باكووری كوردستان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی توركیا و باكووری كوردستانه‌وه كۆچی دواییكرد.
رۆژی شه‌ممه (11ـی شـوبات/فێبرایه‌ری 2023)، ته‌رمی زیلان تیگریز، هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی كوردی باكووری كوردستان له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه رووخاوه‌كانی دیاربه‌كر دۆزرایه‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکان، دوای شه‌ش رۆژ مانه‌وه له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی دیاربه‌كردا ته‌رمی هونه‌رمه‌نده‌كه ده‌رهێندراوه و شه‌وی رابردوو كاتژمێر 11:00 گیانی له‌ده‌ستدا.
له دیاربه‌كر له كۆی حه‌وت باڵه‌خانه‌ی رووخا‌و، تا ئێستا دوو باڵه‌خانه پاككراونه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی ئافاد هیچ ته‌رمێك له‌ژێر داروپهردوویاندا نه‌ماوه. پڕۆسه‌ی گه‌ڕان و رزگاركردنی هاووڵاتییان له‌ژێر داروپه‌ردووی پێنج باڵه‌خانه‌ی دیكه‌شدا به‌رده‌وامه.