TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیكان كۆ بوونەوە

Rozan Ateş
Yazar
📅 13 Nisan 2023 17:53

پەیامی کورد... نێچیرڤان بارزانی و پاپای ڤاتیكان كۆ بوونەوە


سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پاپای ڤاتیكان، لە ڤاتیكان كۆ بوونەوە و جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و برایەتیی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان كردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 13/4/2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و قەداسەتی پاپا فرانچیسكۆ، پاپای ڤاتیكان، كۆ بوونەوە، لە كۆبوونەوەكەدا جەختیان لە گرنگیی پاراستنی ئاشتی و برایەتی لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی گەلی عێراقدا کرده‌وه‌.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و پاپای ڤاتیكان، پابەندییان بە بەردەوامیدان به‌‌ کارکردن بۆ ئاشتی و پێکەوەژیان لە هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکە دووپات کردەوە.

Paylas: