TR KU SO
FB X
Kurdistan

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی کۆریای باشوور دەکات

سارا
Yazar
📅 29 Temmuz 2020 19:49

پەیامی کورد     ...   نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسووڵی گشتی کۆریای باشوور دەکات

پێشنیوەڕۆى ئەمڕۆ چوارشەممە 29/7/2020  نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە چۆی کوانژین کونسووڵی گشتی کۆریاى باشوور لە هەرێمى کوردستان کرد.

لە دیدارێکدا بڵاوبوونەوەى پەتاى ڤیرووسى کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان و لێکەوتەکانى بەتایبەتى لە بوارى ئابووریدا، چۆنیەتی بەرەنگاربوونەوەى، ئەزموونى سەرکەوتووى کۆریاى باشوور لە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ پەتاکەدا، کێشەکانى هەولێر ـ بەغدا و گفتوگۆى چارەسەرکردنیان، پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان لەگەڵ کۆریاى باشوور و چەند پرسێکى دیکەیان تاوتوێ کرد.

هەردوولا جەختیان لە پتەوکردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و کۆریا و دەرفەتى کار و وەبەرهێنانى کۆرى لە هەرێمى کوردستان کردەوە، هه‌روه‌ها كونسوولى گشتی كۆریا ستایشى ڕۆڵى هه‌رێمى كوردستانى له‌ هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى فیدرالى عێراق كرد.

Paylas: