نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە فەرماندەی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا کرد
پاشنیوەڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 24/6/2018 بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له بەڕێز جۆزێف ڤۆتێل فهرماندەی ناوه‌ندیی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق و سووریا و بەڕێز كین گرۆس كونسولی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی سه‌ربازیی یاوه‌ریان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ڕه‌وشی ئه‌منى و سیاسیی ناوچه‌كه و عێراق تاوتوێ كرا و تیشك خرایه سه‌ر هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی دوای هەڵبژاردنه‌كانی عێراق بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومه‌تی عێراق و كاریگه‌ری و ڕۆڵی كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا.
هه‌ردوولا له‌سه‌ر پێویستیی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی نێوان هاوپەیمانان و عێراق و پێشمه‌رگه هاوڕا بوون به‌تایبه‌تی بۆ ڕاوه‌دوونانی پاشماوه‌كانى داعش و بنه‌بڕكردنی جموجۆڵه‌كانی ئه‌م دواییه‌یان له ناوچه‌كه‌دا. لهمبارەیهوه هه‌ماهه‌نگیی نێوان هاوپەیمانان و پێشمه‌رگه به‌رز نرخێنرا و به‌رده‌وامیی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش بۆ پێشمه‌رگه دووپات كرایه‌وه.
له به‌شێكی دیكەی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له دوا پێشهاته‌كانی ڕه‌وشی سووریا كرا و جه‌خت له‌وه كرایه‌وه كه تاكه چاره‌سه‌ر بۆ دۆخی سووریا، چاره‌سه‌ری سیاسییه به شێوەیه‌ك مافی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئه‌و وڵاته پارێزراو بێت.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بەڕێزان د. فواد حسێن سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ریم شه‌نگالى وه‌زیرى ناوخۆ ـ وه‌زیرى پێشمه‌رگه به‌وه‌كاله‌ت و هه‌ردوو فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى بەڕێزان شێخ جه‌عفه‌ر و نه‌جات عه‌لى ئاماده‌ى بوون.