TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەندامی ئەمنی باڵیۆزخانەی تورکمەنێستان لە مۆسکۆ خۆکوژی کردووە

سارا
Yazar
📅 20 Haziran 2021 21:01

پەیامی کورد    ...   ئەندامی ئەمنی باڵیۆزخانەی تورکمەنێستان لە مۆسکۆ خۆکوژی کردووە .

وەزارەتی ناوخۆی ڕووسیا ڕایگەیاند کە ئەندامێکی ئەمنییەتی باڵیۆزخانەی تورکمەنێستان لە مۆسکۆ خۆی کوشتووە .

بە پێی ڕاپۆرتێک وەزارەتی کاروباری ناوخۆی ڕووسیا بە بەڵاوکردنەوەی هەواڵێک ڕایگەیاند کە ئەندامێکی ئەمنییەتی باڵیزۆخانەی تورکمەنێستان لە مۆسکۆ خۆکوژی کردوە . لێکؤلینەوەکان لەمبارەیەوە دەستی پێکردووە .

لەم هەواڵنامەیەدا هاتووە کە کاتژمێر ٥:٢٠ بە کاتی مۆسکۆ ، پەیامێک لەلایەن هاووڵاتیانی بە ژمارەی ٠٢ ی پۆلیس ی بریندار بوون ئەفسەرێکی پۆلیسی پەیوەندییان کرد . لەگەڵ گەیشتنی بەرپرسانی پۆلیس بۆ ناونیشانی " باڵیۆزخانەی تورکمەنێستان " بەرپرسانی پۆلیس لە وێستگەی پشکنین لاشەی ئەفسەرێکی پۆلیس یان دۆزیوەتەوە کە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان ، ئەو خۆی کوشتووە .

ئەم وەزارەتخانەیە دەڵێ کە لێکۆڵینەوەکان لەمبارەیەوە دەستی پێکردووە و ووردەکاری زیاتردواتر ڕادەگەێندەرێت 

بە پێی ڕاپۆرتەکانی میدیاکانی خۆجەیی ، کێشەگەلی ژیان بووەتە هۆی کێشە و گرفت .

Paylas: