TR KU SO
FB X
Kurdistan

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە

سارا
Yazar
📅 13 Mayıs 2020 18:25

پەیامی کورد     ...     ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە 

ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەدایە و لەبارەی دۆخی دارایی و سەردانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا گفتوگۆ دەکرێت.

فەرمانگەی میدیاو زانیاری بڵاویکردەوە، لە ئێستادا ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرپەرشتی مەسروور بارزانی و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران لە کۆبوونەوەدایە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی دارایی ئێستای هەرێمی کوردستان و ئەنجامی گفتوگۆی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی عێراق تاوتوێ دەکرێت.

Paylas: