Kurdistan
نووسی کوردی سەر تابڵۆکانی زانکۆی سنە سڕدرایەوە
پەیامی کورد … نووسی کوردی سەر تابڵۆکانی زانکۆی سنە سڕدرایەوە
بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان هەوڵی سڕینەوەی زمانی کوردی لەسەر تابلۆ فەرمییەکانی ئەو زانکۆیەی داوە.
ئەو هەوڵەی بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان، ناڕەزایەتیی چالاکانی خوێندکاری ئەو زانکۆیەی لێ کەوتووەتەوە و هەتا ئێستا بەرپرسانی زانکۆ لەم پەیوەندییەدا، هیچ ڕاوبۆچوونێکیان درنەبڕیوە.
ڕشتەی زمان و ئەدەبییاتی کوردی بۆ یەکەمجار لە ئێران، لە زانکۆی کوردستان و لە ساڵی خوێندنی ٩٤، بە قەبووڵکردنی ٤٠ کەسی خوێندکار دەستی پێ کردووە و تابلۆکانی زانکۆی کوردستان بە دوو زمانی کوردی و فارسی نووسرابوون.
پێشتر، بەسیجی خوێندکاریی زانکۆی کوردستان بە کەڵکوەرگرتن لە زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی زانکۆ، دژکردەوەی نیشان دابوو.