TR KU SO
FB X
Kurdistan

نرخی نەوت زیاتر بەرزدەبێتەوە

نەهرۆ
Admin
📅 24 Mart 2018 17:44

ئەمڕۆ جارێکی دیکە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیھاندا نرخێکی نوێی تۆمارکرد و  بەرزبوویەوە و نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە زیاتر لە (٧٠) دۆلار.

ئاژانسەکانی هەواڵ بڵاویانکردووەتەوە، کە ئەمڕۆ (٢٤)ی ئادار، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە (٧٠،٥٠) دۆلار لەبازاڕەکانی جیهاندا مامەڵەی پێوەکراوە، ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە (٦٥،١٨) مامەڵەی پێوە کراوە.
جێی ئاماژەیە لەماوەی رابردوودا نرخى نەوتی خاو بۆ (٧١) دۆلار بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئابوریناسانیش هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ سنوردارکردنی ئاستی هەناردەکردنی نەوت لەلایەن ڕێکخراوی ئۆپیک و روسیاوە دەگەڕێتەوە.
 

Paylas: