Kurdistan
وادەی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ئاشکرا کرا
پەیامی کورد ... وادەی دەستبەکاربوونی سەرۆک کۆماری نوێی عێراق ئاشکرا کرا
بڕیارە سبەی بە فەرمی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و کۆشکی سەلام رادەستی عەبدولـلەتیف رەشید بکرێت.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، مەراسیمی دەستاودەستکردنی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق لە نێوان بەرهەم ساڵح و لەتیف رەشیددا سبەینێ یەکشەممە لە کۆشكی سەلام بەڕێوەدەچێت.
شایەنی باسە ئەمەش لە کاتێکدایە کە رۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی پەرلەمانی لەتیف ڕەشید وەك سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دیاریكرا.